ناتانیاهۆ زانیاریى هه‌ستيار ده‌داته‌ تره‌مپ

مه‌ودا میدیا-

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زانیایری هەستیاری هەڵگرتووە بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته‌.

کەناڵە ئیسرائیلییەکە رایگەیاندووە کە ناتانیاهۆ “زانیاریی هەواڵگری نوێ” سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی ئێران بەرەو بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی پێشکەش بە ترەمپ دەکات.

بەڵام سەرچاوەکان وردەکاری زیاتریان سەبارەت بەم زانیاریانە نەخستەڕوو، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی کەناڵەکە ئاماژەی پێکردووە، ناتانیاهۆ دژایەتی خۆی بۆ داواکاری ئەمه‌ریکا بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان و سوریا دەردەبڕێت.

لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوا دەکات سەرۆکی ئەمه‌ریکا خۆی لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بە تورکیا بپارێزێت.

پێش ئەوەی بەرەو واشنتۆن بڕوات، ناتانیاهۆ پشتڕاستی کردەوە کە هەموو ئەو پرسانەی لەسەر مێزەکە لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ دەکات و لە پێشەنگییاندا ئێرانە.

ناتانیاهۆ وتی “ئامانجمان پاراستنی ئاسایشی خۆمان و فراوانکردنی بازنەی ئاشتییە لە دەوروبەرمان”.

جەختی لەوە کردەوە “ئەرکەکەی لە واشنتۆن یەک ئامانجی روونی هەیە، دەستەبەرکردنی ئاسایش و هێز و داهاتووی ئیسرائیل”.

ناوبراو هەشتەمین دیداری لەگەڵ ترەمپ لە خولی دووەمیدا بە “بەرپرسیاریه‌تییەکی گەورە” وەسفکرد و ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتە سەختانەدا “دەبێت مرۆڤ بە ئیرادەیەکی بەهێز و حیکمەتێکی گەورەوە مامەڵە بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان