تەقینەوەیەک لەسنووری راپەڕین روویدا

مەودا میدیا-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گوندی گوندی کفرەدۆڵ له‌ قه‌زای حاجیاوا شەش قوربانی لێکەوتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاریی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
عەمید جەبار خدر، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند “بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە دوو ژن و منداڵێک پێکهاتوون و سێ ژنی تر برینداربوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەقینەوەکە لە خانوویەکی نزیک دوکانێکی جلوبەرگ دوورین روویداوە و دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و سێ ژنی تر برینداربوون کە دووانیان کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی رووخاوی دوکانەکەوەو و رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

ئەوەشی خستەڕوو ” دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لیكۆڵینەوەمان لە هۆکاریی رووداوەکە دەستپێکردووە بەڵام تائێستا هۆکارەکان دیارنین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان