مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ماوه‌ى دوو رۆژى نرخى دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه و جارێكى تر ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌و عیراق هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار بۆ خانه‌ى 149 هه‌زار دینار دابه‌زى”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی عیراق 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان.
ع