دواى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌فته‌ى رابردووتر بۆ هه‌رزانبوونى نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین، نرخى به‌نزین له هه‌ولێر نه‌ك هه‌ر دانه‌به‌زى، بگره زیاتر گرانبوو.
هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ر یه‌كه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند راگه‌یه‌ندراوێكى هاوبه‌ش مژده‌ى هه‌رزانی نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزینیان به گوێى خه‌ڵكى شاره‌كه ده‌دات.
دواى نزیكه‌ى دوو هه‌فته له بڕیاره‌كانى حكومه‌ت، نه‌ك هه‌ر به‌نزین له هه‌ولێر هه‌رزان نه‌بوو و كار به بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت نه‌كرا، بگره نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ش زیاتر گرانبوو.
به‌پێى دوایین نرخى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى یه‌ك لیتر به‌نزینى سوپه‌ر بۆ نزیكه‌ى 2000 دینار گرانبووه، هاوكات به‌نزینى موحه‌سه‌نیش به 1890 دیناره و به‌نزینى نۆرماڵیش كه حكومه‌ت ده‌یوت نابێت له 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت، به 1390 دیناره.
ئاراس جه‌میل، شۆفێر له هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له سه‌ره‌تاى بڕیاره‌كانى حكومه‌ت بۆ هه‌رزانكردنى به‌نزین، میدیاكانى نزیك له ده‌سه‌ڵات ده‌چوونه به‌نزینخانه‌كان و ده‌یانوت به‌نزین هه‌رزانه، به‌ڵام ئێستا بێده‌نگبوون له‌و گرانیه‌ى به‌نزین له شاره‌كه، هیچ نا بۆچى كار به بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت ناكرێت”.

ع