حەج و عومرە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ئاشکرایکرد ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەنەوە کە ئەمساڵ خۆیان ناونووس کردووە بۆ پرۆسەی حەج کەوا زیاتر لە (هەزار و 600 کەس) بە نامە ئاگادار کراوەنەتەوە بۆ ئەوەی هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن بەڵام تاوەکو ئێستا نامەکانیان نەکردووتەوە و گۆرانکارییان نەکردووە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند ” ئاگاداری هەموو هاوڵاتییان دەکەنەوە کە لە رێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یان هەژمارەیان له‌ كورد پاس KRDPass سه‌یری فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو بزانن ئایا نامه‌یان بۆ چووه‌ یان نا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هه‌ر كه‌سێك كه‌ نامه‌ی بۆ گەڕابێتەوە و گۆرانكاریی نه‌كات له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ناچێته‌ تیروپشكه‌وه‌ بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمیان پێكه‌ش كردووه‌ و نامەی ئاگادار کردنەوەیان بۆ چووە ،پێداچوونه‌ به‌ ناوه‌كانیان بكه‌ن له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ تاوه‌كو دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان كه‌موكوڕی هه‌یه‌ یان نا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان