كەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، سبەی یەكشەممە رەوشی كەشوهەوا لە شاری سلێمانی و دەورووبەری ئاسایی دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” سبەینێ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە كاتەكاتی عەسر بەدواوە دەگۆڕێت و هەندێك كات ساماڵ و هەندێك كاتیش پەڵەهەور دەبێت”.

وتیشی” بەرزترین پلەی گەرما بە نزیكەیی 38 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەش 24 پلە دەبێت، خێرایی با-ش بە گشتی ئاسایی دەبێت”.

سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی دووشەممەش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد” ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەكی كاتی ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران ببارێت”.

باسی لەوەش كرد” لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە هەندێك كات بای باشوور چالاك دەبێت و تەپوتۆزی ناوخۆیی دروست دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان