مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد دوای ماوەیەک لە لاوازبوون و نەمانی کاریگەری شەپۆلەکانی بارانبارین جارێکی تر هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “شەپۆلێکی بەهێزی باراناویی ناوچەکە دەگرێتەوە کە سەرچاوەکەی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قووڵە لەسەر دەریای ناوەڕاست، لەگەڵ کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بەشێوەیەکی یەکگرتوو و چالاک بۆ سەر هەرێمی کوردستان درێژدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاریگەریی سەرەتای ئەم شەپۆلە لە ناوەراستی هەفتەی ئایندەوە دەستپێدەکات، لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاو لە پلەکانی گەرما و کەشێکی ساردی باراناوی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی یەک هەفتە کاریگەرییەکانی بەشێوەی پچر پچر بەردەوام بێت”.
ب ح