مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی سنوورەکەی کردووە، رێوشوێنەکانی خوێندنی بە شێوازی ئۆنڵاین بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند “رۆژانی سیشەممە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سەردانی ناوەندەکانی خوێندن دەکەن بە مەبەستی هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ کارەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستەی کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن پابەند دەکرێن بە دەوامکردن لە رۆژانی سێشەممە، ئەمەش لەپێناو راییکردنی ئەرکە کارگێڕیی و فێرکارییەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەبارەت بە سەرپەرشتیکردنی مامۆستایان و ئی وانە، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئەرکی چاودێریکردنی راستەوخۆی کارەکانی مامۆستایانیان دەکەوێتە ئەستۆ، ئەمەش لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “ئی-وانە” یان ئەو گرووپانەی کە لەلایەن مامۆستایانەوە دروستکراون”.
باسی لەوەشکردووە ” پێویستە ناوەندە پیشەییەکان ڤیدیۆی فێرکاری تۆمار بکەن و لە رێگەی گرووپەکانی (واتسئەپ، تێلیگرام، ڤایبەر)ەوە بۆ سوودی مامۆستایان و قوتابیان بڵاوی بکەنەوە، تۆمارکردنی وانەکان لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە”.
وتیشی “مامۆستایان دەبێت بەشێوەیەکی هەفتانە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لە ئەنجام و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و فیدباکی قوتابیان ئاگادار بکەنەوە”.
ب ح
