بەنداوی دوکان چوار مەتر و نیوی ماوە پڕببێت

مەودا میدیا-

بەڕیوەبەری بەنداوی دوکان ئاشکرایکرد بەهۆ زۆری بارانبارین لە ناوچەکانی پشدەر و بتوێن و شارباژێڕ کە سەرچاوەی ئاوی بەنداوەکەن بەڕێژەیەکی زۆر ئاستی ئاو لە بەنداوکە بەرزبووەتەوە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند “بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی 24 کاتژمێری رابردوو کە ناوچەکانی سنووری بەنداوەکەی گرتەوە (24) سانتیمەتر ئاستی ئاوەکە زیادیکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژانە 20 بۆ 25 سانتیمەتر بەپێی رێژەی بارانبارین ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان بەرزدەبێتەوە، ئەوەش دوای ساڵانێک لە وشکەساڵی و کەمی هاتنی ئاو بۆ ناو بەنداوەکە کە لە ئێستا تەنها چوار مەتر و نیوی ماوە سەرڕێژ ببێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان