مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، دادگای كەرخ بڕیارێكی مەدەنی لە دژی پەرلەمانتار عەلیە نسەیف جاسم دەركرد.
لە بەیاننامەیەكدا دادگاكە رایگەیاندووە” بڕیارێكی مەدەنی دەرچووە كە پەرلەمانتار عەلیە نسەیف جاسمی پابەندكردووە بە پێدانی قەرەبووی دارایی بە حسێن یوسف ئەلتەمیمی، راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆ، بە پشتبەستن بە دۆزینەوەی دادگا لە بەرپرسیارێتی مەدەنی بۆ ئەو زیانانەی كە لە ئەنجامی ئەو لێدوانانەی لە دژی داواكار لە میدیاكانەوە هاتۆتە ئاراوە”.
دادگاكە بڕیاریدا كە ئەو لێدوانانە زیانیان بە ناوبانگ و هەڵوێستی پیشەیی و پێگەی كۆمەڵایەتی ئەلتەمیمی گەیاندووە، چونكە بەپێی فەرمانی دادوەری، ئەركی خۆی جێبەجێ دەكرد بۆ دەستگیركردنی كوڕەزاكەی بە تۆمەتی تاوانی ئاشكرا.”
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە” ئەم بڕیارە دوای بڕیارێكی تاوانكارییە لە هەمان كەیسدا، كە مافی ئەوەی بە داواكار داوە داوای قەرەبووی مەدەنی بكات بۆ ئەو زیانە ماددی و ئەخلاقیانەی كە لە ئەنجامی ئەو كارانەدا تووشی بووە”.
ئ پ