عیراقی

توركیا دووبارە كونسوڵخانەی خۆی لە موسڵ دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا دووبارە كونسوڵخانەی خۆی لە موسڵ دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 كونسوڵی توركیا لە مووسڵ ئاشكرایكرد "كارەكان بۆ دووبارە كردنەوەی كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ كە بەهۆی كۆنترۆڵكردنی شارەكەوە لەلایەن داعشەوە داخرابوو، گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی". 

محەمەد كوچوكساكاڵی، كونسوڵی توركیا لە موسڵ، ناوەندی پێدانی ڤیزای توركیای لە موسڵ كردەوە و رایگەیاند "كارەكانمان بۆ دووبارە خستنەوەكاری كۆنسوڵخانەكەمان بەردەوامە، ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك هەموو جیهان لێرەش كارەكانی خاو كردووەتەوە، بۆ كۆنسوڵخانە باڵەخانەمان بە كرێ گرتووە، كارەكان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، سەر لەنوێ رێگاكانی نێوان وڵاتەكەمان و مووسڵ دەكەینەوە".

كونسوڵی توركیا لە موسڵ وتیشی "توركیا دەیەوێت بایەخ بە ئاوەدانكردنەوەی مووسڵ بدات و وەقفی مەعاریفی توركیا یەكەم هەنگاویان ناوە، دوابەدوای ئەوان دامەزراوەی فەرمیی وەكو "تیكە" نوێنەرایەتی بازرگانی و مانگی سوور دەچنە موسڵ و هەروەها كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی توركی دەگەڕێنەوە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی موسڵ".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان