کوردستانی
باخچه‌لى: كه‌ركوك و موسڵ ده‌بنه پارێزگایه‌ك سه‌ر به توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى پارتى نهتهوهپهرستى توركیا "مه‌هه‌په" رایگه‌یاند، ئۆجه‌لان له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیی ئیشى خۆى كردووه، ده‌شڵێت، كه‌ركوك و موسڵ ده‌بنه پارێزگایه‌ك له توركیا.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى مه‌هه‌په رایگه‌یاند "میساقی میلی لە هەلومەرجی خۆیدا زیندوو دەبێتەوە و 81هه‌مین پارێزگای توركیا دوزجەیە، دواتر كەركوك ده‌بێته 82هه‌مین پارێزگا‌و دواى ئه‌ویش موسڵ ده‌بێته 83هەمین پارێزگای توركیا".
وتیشى "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، هەموو ئەركەكانی خۆی بەجێ گەیاندووە و ئەوەی لەلایەن ئیمراڵییەوە راگەیەندراوە، كە داوای دەوڵەتێكی نەتەوەیی جیا، فیدراسیۆن، ئۆتۆنۆمی و تەنانەت داواكاریی كولتووریش لە ئارادا نییە".
ئه‌و قسانه‌ى باخچه‌لى له‌باره‌ى ئاشتیی له‌كاتێكدایه تا ئێستا ده‌وڵه‌تى توركیا هه‌نگاوی كرده‌یی له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیی نه‌ناوه.
ع
بیروڕا



