ئابووری
پرۆژه‌ى رووناكى فێڵ له هاوڵاتییان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى كه مه‌ودا میدیا كردویه‌تى، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى پسوڵه‌ى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى، به‌پێى ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ى كه پێشتر وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم د‌یاریكردبوو بۆ هه‌ر وه‌حده‌یه‌كى كاره‌با، به‌و جۆره نییه و فێڵ له هاوڵاتییان كراوه.
وه‌زاره‌تى كاره‌با پێشتر رایگه‌یاند "له یه‌ك وه‌حده تا 400 وه‌حده، وه‌حده‌ى به 72 دینار حساب ده‌كرێت، له 800 وه‌حده‌وه بۆ 800 وه‌حده ده‌بێته 102 دینار، تا وه‌حده‌كه به‌رزبێته‌وه، نرخه‌كه‌شى گران ده‌بێت".
به‌ڵام به‌پێى ئه‌و پسوڵه‌ى به ده‌ست مه‌ودا میدیا گه‌یشتووه "هاوبه‌شێكى كاره‌با، تا 333 وه‌حده به 72 دینار بۆى حسابكراوه، پێش گه‌یشتن به 400 وه‌حده، راسته‌وخۆ پاره‌كه‌ى بۆ كراوه به 102 دینار، له‌كاتێكدا ده‌بوو 400 وه‌حده‌كه پڕ بكاته‌وه، دواتر به نرخى 102 دینار بۆى حساب بكرێت".
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى پسوڵه‌كه‌دا له مانگى دواتر، تا 215 وه‌حده به 72 دینار حسابكراوه، دواتر راسته‌وخۆ كراوه‌ته 102 دینار.
پێشتر مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى بڵاویكرده‌وه "به‌شێك له هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با، وه‌حده سه‌رفكراوى پێوه‌ره‌كه‌یان جیاوازه له‌و وه‌حده‌ى له‌سه‌ر پسوڵه‌ى كاره‌باكه ده‌نوسرێت و خوێندنه‌وه‌ى زیاتر بۆ هاوڵاتییان نوسراوه.
ع

بیروڕا



