ئابووری
نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشكى زیندوو له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌رزانبووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌كان هه‌یه و خستنه‌ڕوو زیاتره له خواست.
فه‌رمان ره‌حیم، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مریشكى زیندوو هه‌رزانبووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌كان هه‌یه‌و خستنه‌ڕوو زیاتره له خواست".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندوو له كێڵگه‌كان به 2000 دیناره، له دوكانه‌كانى ده‌ره‌وه كیلۆى تا 2300 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".
به وته‌ى فه‌رمان، هه‌رزانبوونى مریشك زیانێكى زۆر له خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌دات، به‌و پێیه یه‌ك كیلۆ مریشك تا ده‌خرێته بازاڕه‌وه 2500 دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگهكانه، ئه‌گه‌ر له‌و نرخه له خوارتر بیفرۆشن، زیان ده‌كه‌ن.
ع
بیروڕا



