ئابووری
بانك و كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان: ئاڵتوون به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانك و كۆمپانیا و ده‌مه‌زراوه ئابوورییه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن نرخى ئاڵتوون به‌رده‌وام به‌رزبێته‌وه و ئه‌وان پێیان وایه هێشتا ئاڵتوون نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى كه پێشبینیی بۆ كراوه.
ئەنتۆنی ساسین، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆشن ئینڤێست به سکای نیوزى عەرەبی راگه‌یاند " جیهان "خاڵێکی وەرچەرخانێکی گەورە" لە سووڕی ئابووریدا بەخۆیەوە دەبینێت، گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی هاوسەنگی هێزی جیهانیی پاڵ بە وەبەرهێنەرانەوە دەنێت بۆ ئەوەی پۆرتفۆلیۆکانیان دوور لە سەروەت و سامانە تەقلیدییەکانی ئەمه‌ریکا بنیات بنێنەوە".
وتیشى "باڵادەستی دۆلار و سەروەت و سامانی ئەمەریکا کە لە دوای قەیرانی ساڵی 2008ەوە بەردەوام بووە، وردە وردە خەریکە دەڕوخێت، هاتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ کۆشکی سپی بەشداربووە لە گۆڕینی یاساکانی یارییە ئابوورییەکە".
سكاى نیوز باسى له‌وه‌شكردووه "دامەزراوە داراییە گەورەکانی وەک بانکی ئەمه‌ریکا و گۆڵدمان ساکس و سۆسیتی جەنەراڵ و جى پى مۆرگان و چه‌ندان دامه‌زراوه و كۆمپانیاى گه‌وره و وه‌به‌رهێنه‌رى جیهان، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە رەنگە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا نرخی ئۆنسەیەک بۆ پێنج هەزار دۆلار بەرزبێتەوە، ئەگەر دۆلار بە لاوازی بمێنێتەوە و سیاسەتە دراوییەکان بە ڕێژەی سوودی نزم بمێننەوە".
ع
بیروڕا



