ئابووری
زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و نزیكبووه‌ته‌وه.
نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 4178 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌و نرخه‌ش له مێژووى كانزا زه‌رده‌كه یه‌كه‌مجاره ده‌گاته ئه‌و ئاسته، ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له 68 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك گرانبووه.
پێشتر كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر و بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێِشبینى ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌مساڵ یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بگاته 4000 دۆلار، بەڵام پێش وادەی دیاریکراو زێڕ ئەو نرخەی تێپەڕاند.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ئۆنسه‌ى زێڕ واته به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون له بازاڕه‌كاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 21 بۆ 855 هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه.
لەلایەکی ترەوە بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمەریکا پێشبینییەکانی بەرزکردەوەو دەڵێت، ئەمساڵ پێشبینیی دەکەین زێڕ بگاتە 4900 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
ع
بیروڕا



