ئابووری
وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كان: به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین سێ ملیۆن لیترى تێپه‌ڕاندووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه، ده‌شڵێت، به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین له هه‌رێم له رۆژێكدا سێ ملیۆن لیترى تێپه‌ڕاندووه.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگه‌یاند "تا ئێستا هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان کردووە، لە ئێستادا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت".
وتیشى "لە ماوەی 15 رۆژدا هەناردەی بەندەر جەیهان بڕەكەی دوو ملیۆن و 945 هەزار بەرمیل نەوتەو پرۆسەکەش بە باشی بەرەوپێش دەچێت، رێککەوتن کراوە بۆ تەرخانکردنی (50)هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم، حکومەتی عیراق بەڵێنی ناردنی زیاتری داوە ئەگەر بڕی تەرخانکراوی ئێستا بەس نەبێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو بەنزینەی ئێستا لەبەردەستدایە، خواستی راستەقینەی هەرێم دابین ناکات، کە 3 ملیۆن لیترە لە رۆژێکدا، کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت سەرجەم بەرهەمەکانیان دەگەیەننە وەزارەتی سامانە نەوتییەکان و لەڕێگەی بۆریی KPC هەناردەی جەیهان دەکرێت".
ع
بیروڕا



