گێتی
ئێران... ئه‌زمونى تاڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌زمونى تاڵمان له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ده‌شڵێت، بڕیارى پێویست ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان
ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "هیچ وڵاتێک ناتوانێت بڕیار بدات بەبێ ئەوەی ئەزمونەکانی رابردوو کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە لەبەرچاو بگرێت".
وتیشى "ئێمە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزمونی تاڵین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، بەتایبەتی لە چەند مانگی رابردوودا و دەستدرێژیی سەربازیی هاوبەشی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە ئایندەدا هەر کاتێک نیزام گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دیالۆگ لەگەڵ هەر لایەنێک دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، بڕیاری پێویست بە چاوی کراوە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەی ئێران دەدرێت".
ع
بیروڕا



