کوردستانی
بارانبارین بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارەو بەولاوە باران و هەورە بروسکە بەشێکی ناوچەکانی بادینان و رۆژانی دواتر سنووری هەولێر، کۆیە و راپەرین دەگرێتەوە و لە لوتکەی هەندێک لە چیا بەرزەکانی سنووری بادینان و هەولێر ئەگەری بەفر بارینێکی کەم هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "جگە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، شەپۆلەکە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و شارەزوور و گەرمیان ناگرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لەنێوان دە ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا ئەگەری باران و هەورە بروسکەی تر هەیه بۆ ناوچەکانی تر، بۆ مانگی 10 شەپۆلی باران وەک پێویست نییە و لاوازن حاڵەتەکان زیاتر بەڵام بۆ مانگی 11 باشتر دەبێت، دۆخەکە له مانگی 12 بەولاوە بە بەتەواوی باش دەبێت وشکە ساڵی بەرۆکی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەدات ".
ب ح

بیروڕا