کوردستانی
مه‌زڵوم عه‌بدى باسى دوایین هه‌ڵوێستى دیمه‌شق ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" باس له‌دوایین گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى دیمه‌شق ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێمە پێشتریش جەختمان لە سەر سوریایەکی لامەرکەزی بووە و لە دوایین دیداریشدا، باسی لێوەکرا.
مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده به ته‌له‌فزیۆنى رووناهى راگه‌یاند "لە دیداریی دوایی له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا باس له پرسی درێژەی هاوکارییەکان دژی داعش، داکۆکی لەڕەوتی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق کرا و ئامانج لەو دیدارە ئەوە بوو کە چۆن گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق تۆکمە بکرێن و پێشبخرێن، بۆ ئەوەی بتوانین لە چوارچێوەی دەوڵەتی نوێی سوریا درێژە بە شەر لە دژی تیرۆریزم بدەین".
وتیشى " دانیشتنێک لە دیمەشق بەڕێوەچووه و وەفدێکی فەرمی لە لایەن ئێمە چۆتە ئەوێ و لەو دانیشتنەدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەوڵەتی کاتی و ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا گفتوگۆمان کرد و شەش مانگی رابردوومان تاوتوێ کرد و لێکمان دایەوە کە بۆ تا ئێستا رێککەوتنەکە بەرەوپێش نەچووە، هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی درێژەی گفتوگۆکان بە کراوەیی و بەڕوونی قسەمان کرد و لە چەند بابەتی گرنگدا رێککەوتین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یەکێک لە هەنگاوە ئەرێنی و ئیجابییەکان، رێککەوتن لەسەر جێگربوونی ئاگربه‌ستى گشتیی لە هەموو ناوچەکان بوو، هەڵبەت ئاگربه‌ست یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی 10 ئاداربوو، بەڵام بەداخەوە لە هه‌فته‌كانى رابردوودا، لایەنە دەرەکییەکان هەوڵیان دا لە کاروناری ناوخۆیی ئێمەدا دەستێوەردان بکەن، بەڵام ئێمە پێداگربووین لە درێژەدان بە گفتوگۆکان لە ئاستی باڵادا و سەبارەت بە پرسی دەستوور، سەربازی و ئاسایشیش لێدوانی سازێنەر ئاراستە کرا".
مه‌زڵوم عه‌بدى ده‌شڵێت "ئێمە پێشتریش جەختمان لە سەر سوریایەکی لامەرکەزی بووە و لەو دیدارەشدا، دیسان باسی لەسەر کرا و روانگەکانمان لێکنزیکتر بوونەوە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو وەفدێک لە ئیدارەی خۆسەری کوردی سەردانی شارە جۆراوجۆرەکانی سوریا دەکات و رای خۆی لە ئاستی نیشتمانیی و ناوچیی ئاراستە دەکات، سەبارەت بە تۆماری دەستووریش، هەوڵ دراوە و ئێمە خوازیاری پێداچوونەوە بە دەستووری نوێین، چونکە بڕگەکانی رێککەوتنی 10ی ئادارى تێدا نەهاتووە، بەگشتیی گفتوگۆکان لەوبارە ئەرێنی و ئیجابی بوون".
ع
بیروڕا



