ئابووری
گه‌ى گه‌شتى توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ى مام جه‌لال ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی مام جه‌لال.
عه‌تا ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسى نوسینگه و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاماده‌كاریی كراوه، به‌ڵام ده‌ستمان نه‌كردووه به بڕینى تكت بۆ هاوڵاتییان، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداربكرێینه‌وه".
وتیشى "له رێگه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كه پێرمێشنى گه‌شته‌كان رێكده‌خات له‌نێوان توركیا و عیراق له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌ى توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ى مام جه‌لال كاته‌كه‌ى دیاریده‌كرێت، ئه‌ویش دواى دانیشتن و گفتوگۆكردن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كاتى كردنه‌وه‌كه‌ى په‌یوه‌سته به نۆتامى و دانیشتن و گفتوگۆكردن كه ئه‌ویش له‌نێوان دوو بۆ سێ هه‌فته‌ى پێده‌چێت، كۆمپانیاكانیش چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ن له ئۆنلاین كاته‌كه‌ى دیاربكرێت و ده‌ست به بڕینى بلیت بكه‌ن بۆ گه‌شتیاران".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، توركیا گه‌شته‌كانى خۆى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى "مام جه‌لال" راگرتووه و به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ش كه‌وتووه.
ع
بیروڕا



