ئابووری
به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند مادده‌یه‌كى به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆى هاوڵاتییان گه‌یشتووه و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ش به‌شه‌خۆراكى مانگى 10 دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌كره‌م سه‌باح، بریكارى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند مادده‌یه‌كى به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆى هاوڵاتییان گه‌یشتووه و ئاگاداركراوینه‌ته‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بكرێت".
وتیشى "برنج و شه‌كر و نیسك گه‌یشتووه، ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنى به‌سه‌ر هاوڵاتییان كردووه، ئه‌وانه‌شى دۆشاوی مانگى رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه، پێیان ده‌درێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌موو مادده‌كانمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، هه‌ركات بگات ئه‌ویش دابه‌شده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت رۆن، له‌دواى ئه‌و مانگه‌ش، به‌شه‌خۆراكى مانگى ده دابه‌شده‌كرێت".
لاى خۆیه‌وه كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و به‌شه‌خۆراكه هى مانگى شه‌شه، به‌ڵام به داتاى مانگى نۆ دابه‌شى ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ى فۆڕمه‌كه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، به‌شه‌خۆراكیان پێ‌نادرێت".
وتیشى "مادده‌كان هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه‌ى مانگه‌كانى رابردوو و هیچ گۆڕانكاریی رووینه‌داوه".
ع
بیروڕا



