ئابووری
وەزیری شارەوانی: ههموو فەرمانبەران زەوی وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، ههموو فهرمانبهران زهوى وهردهگرن، دهشڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و سەڕەڕای بوونی هەندێک گرفت، هەموو فەرمانبەران مافی خۆیان وەردەگرن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند "پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نەوەستاوە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لایەنە تەکنیکی، یاسایی و کارگێڕییەکانین بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە".
وتیشى "گرفتی سەرەکی لەبەردەم پرۆسەکەدا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان، بریتییە لە نەبوونی زەویی پێویست و زۆری ژمارەی فەرمانبەران".
ئهوهشى خستهڕوو "ئەم گرفتانە رێگربوون لەوەی کارەکان بە شێوەیەکی خێرا بەڕێوەبچن، بەڵام لە دیوانی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت".
ع
بیروڕا



