عیراقی
د. مه‌حمود عوسمان: سه‌در كار بۆ تێكدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سیاسه‌تمه‌دارى دیاری كورد رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى عیراق هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌ت و ئاینده‌ى وڵاته‌كه دروستناكات و ته‌نها ده‌مووچاوه‌كان ده‌گۆڕێن، پێشى وایه، سودانى ئه‌گه‌ر له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانیی بكرێت، ده‌توانێت خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
د. مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاد "زۆر هه‌ڵبژاردن له عیراق روویداوه، به‌ڵام راستیی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه هیچ گۆڕانكاریی رووینه‌داوه، وه‌ك چۆن له هه‌رێم حزبه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارن و به‌رپرسه‌كان قسه ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه‌ش له عیراق، په‌رله‌مان رۆڵى لاوه‌كى هه‌یه له كێشه و دۆخه‌كه".
وتیشى "هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق هیچ كاریگه‌ر نابێت و گۆڕانكاریی دروست ناكات له رووى سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن و ئاینده‌ى عیراق و ناوچه‌كه، ته‌نها گۆڕانكاریی له ده‌مووچاوه‌كان و كه‌سه‌كان دروستده‌بێ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق چاوى له‌وه‌یه خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و بۆ چوار ساڵى داهاتوو ببێته‌وه به سه‌رۆك، به‌ڵام ئه‌مه قورسه، له حاڵه‌تێكدا رووده‌دات ئه‌گه‌ر له ژێره‌وه موقته‌دا سه‌درى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در هاوكاریی بكات بكات، سه‌در خۆى به‌شداریی ناكات و ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنیش تێبكدات".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێران پشگیریی سودانى ناكات، له هه‌مانكاتدا نورى مالكى به‌رانبه‌ر سودانی وه‌ستاوه، سودانى ده‌یه‌وێت پشتگیریی وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتى به‌ده‌ستهێنێت، مالیكیش له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشى ده‌كرێت، له كۆتاییدا سه‌در به هاوكاریكردنى ده‌توانێت ببێته هۆكارى ئه‌وه‌یه سودانى خولى دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه".
ع
بیروڕا



