گێتی
عه‌لى شه‌مخانى: گه‌روى هورمز داناخه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى باڵاى رێبه‌رى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، نامانه‌وێت گه‌روى هورمز دابخه‌ین، ده‌شڵێت، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى هیچ هۆكارێكى ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى تێدا نه‌بووه.
عەلی شەمخانی، راوێژكارى عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "هەر دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە سەردار باقری لەگەڵ من په‌یوه‌ندیی گرت و منیش بە سەرۆک کۆماری ئەو کاته‌م راگەیاند، به‌ڵام لەبەر لێکدانەوەی وردی رووداوەکە بوو کە هەواڵەکەمان سێ رۆژ درەنگتر راگەیاند".
له‌باره‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێران وتى "لێکدانەوەی وردی تەکنیکی رووداوەکە هیچ جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکیان لە ئەو رووداوە دەرنەخست بەڵام لەوانەیە رووداوەکان زیاتر لە ئەوە بێت کە ئێمە لێی تێگەییشتووین".
له‌باره‌ى داخستنى گه‌روى هورمز وتیشى "ئەو بڕیارە بڕیاری کۆتایی ئێمە دەبێت و لە ئەگەرێکدا روودەدات کە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نەبێت و ئێستا ئەو کاتە نەهاتووە و نەگەییشتووینەتە ئەو قۆناغە".
ع
بیروڕا



