ئابووری

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، هۆكاره‌كه‌شى په‌یوه‌ندیی به‌ رووداوه‌كانى جیهان هه‌یه‌.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، رووداوه‌ جیهانییه‌كان و پرسى زێڕ و دۆلار هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلارن".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار و 800 دینار به‌رزبووه‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 141 هه‌زار و 500 دیناربوو".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan