ئابووری
ئومێد سه‌باح: ئه‌م هه‌فته پاره‌ى مووچه ده‌گات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات.
ئومێد سەباح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند "قسە لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كراوە، بەڵێنی داوە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت رەوانە بكرێت، هەركاتێك بڕیاری مووچە بدرێت داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و رەوانە دەكرێت".
وتیشى "لەگەڵ وەزیرە كوردەكان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی ئەمساڵ دروست نەكرێت، ئێستە لەسەر حكومەتی عێراقە وەڵامی كوردستان بداتەوە و مووچە رەوانە بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نووسراوێكی فەرمی لەلایەن مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاراستەی سودانی كراوە، بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی بنەڕەتی لەسەر داهاتی نانەوتی بكرێت و رێككەوتنێكی حكومی بێت".
لای خۆیەوە دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات و دواتریش له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات، نه‌ده‌بوو هه‌رێم ناردنى داهات دوابخات به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه".
ع
بیروڕا



