ئابووری
ئێد یاردنی: یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 10 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری دێرینی سندوقی پاراستن داوا ده‌كات هاوڵاتییان له سه‌دا 15ى داهاتیان بۆ وه‌به‌رهێنانى زێڕ ته‌رخان بكه‌ن، وایه، سه‌رۆكى كۆمپانیایه‌كش ده‌ڵێت، ساڵى 2026 یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 5 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
رەی دالیۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى دێرینى سندوقى پاراستن رایگه‌یاند "ئێستا ئاستی قەرزەکانی ئەمه‌ریکا و هەڵاوسان و خەرجییەکانی حکومەت متمانە بە سەروەت و سامانی کاغەزی و دراوەكان دەشێوێنن".
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن بی سی، لەگەڵ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی کانزای زەرد، شارەزایانی پیشەسازی دەڵێن بوار هەیە بۆ ئەوەی نرخی زێڕ بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە".
لاى خۆیه‌وه ئێد یاردنی، سەرۆکی کۆمپانیای توێژینەوەی یاردنی، دەڵێت "ئێستا ئامانجمان 5 هەزار دۆلارە بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك لە ساڵی 2026، ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، دەکرێت پێش کۆتایی ئەم دەیه‌یه، واته 2030 ئۆنسه بگاتە 10 هەزار دۆلار".
جگە لە گۆڕانی بانکی ناوەندی ئەمه‌ریکا بەرەو دابەزینی ڕێژەی سوود و نادڵنیایی سیاسی لە ئەمه‌ریکا، شەپۆلی کڕینی بانکە ناوەندییەکان و نوێبوونەوەی بەرژەوەندی دامەزراوەییەکان پاڵپشتی بەرزبوونەوەی زێڕیان کردووە.
ع
بیروڕا



