عیراقی
بهڕێوهبهرى سۆمۆ: گهڕانهوهى ئێكسۆن مۆبیل ههنگاوێكى گرنگبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرى گشتیی كۆمپانیاى به بازاڕكردنى نهوتى عیراق "سۆمۆ" رایگهیاند، رێككهوتن لهگهڵ كۆمپانیاى نهوتى ئێكسۆن مۆبیل ههنگاوێگى گرنگه بۆ پیشهسازى عیراق، دهشڵێت، عیراق پێویستى به فراوانبوونى ههناردهكردنى نهوت ههیه.
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ رایگهیاند "رێککەوتن لەگەڵ ئێکسۆن مۆبیل هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگە بۆ پیشەسازی نەوتی عیراق و کەرتی بە بازاڕکردن، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بە یەكەم كۆمپانیای جیهانی دادەنرێت لە بواری نەوت و غاز و پاڵاوتندا".
وتیشى "خاوەنی نوێترین تەکنەلۆژیایە و نرخی کێبڕکێی پێشکەش دەکات، ئەمەش وای لێدەکات بەشداریی بکات لە بەبازاڕکردنی نەوتی خاوی عیراق لە بازاڕە جیاجیاکاندا، ئێکسۆن مۆبیل پێشنیازی کردووە بچێتە ناو پڕۆژەی پەیوەست بە پاڵاوگە و تانکی عەمبارکردن لە چەند ناوچەیەکی جیهان، بەتایبەتی لە ئاسیا، ئەمەش پێگەی فرۆشتنی عیراق بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی ئەو تەواوكارییە ئابورییە دەکات کە رێکەوتنەکە فەراهەمی دەكات".
وتیشى "عبراق لە مێژە پێویستی بەو جۆرە رێککەوتنانە هەیە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە خاوەنی شارەزایی و تەکنەلۆژیان، عیراق پێویستی بە پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت نییە، بەڵکو پێویستی بە باشترکردنی تواناکانی هەناردەکردنی هەیە لەڕێگەی دروستکردنی سیستەمی گشتگیر بۆ تانکی عەمبارکردن و بۆری هەناردەکردن"
ع
بیروڕا



