عیراقی
موقته‌دا سه‌در هێرشى كرده سه‌ر سودانى
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، هێرشیكرده سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌هۆى به‌شداریكردنى، له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى شه‌رم شێخ.
موقته‌دا سه‌در له نوسینێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس "تویته‌ر" ده‌ڵێت " نه‌نگییه بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى شیعه و هاوپه‌یمانیان، ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه بۆ پاڵپشتى مه‌زه‌ب ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانى له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شدارن، ئه‌مه په‌ڵه‌یه‌كى نه‌نگییه و له‌وانه‌یه سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنى ئاساییكردنه‌وه بێت، یانیش واژۆكردن بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى كه یاساى ئاساییكردنه‌وه به تاوانى ده‌زانێت".
له كۆتاییدا سه‌در نوسیویه‌تى "خودایه من له‌و كارانه بێ تاوانم".
ئه‌و به‌شداریكردنه‌ى سودانى، له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى شه‌رم شێخ له میسر، له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق، هاوكات بۆ بوونه‌وه به سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، سودانى پێویستى زۆرى به پاڵپشتى و یارمه‌تى سه‌در هه‌یه.
ع
.jpg)
بیروڕا



