ئابووری
سبه‌ینێ چه‌ندین ناوچه كاره‌بایان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى چاكسازى له كاره‌باى ئه‌زمه‌ڕ - ده‌ربه‌ندیخان، سبه‌ینێ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كاره‌بایان نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی سنورى شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت ده‌كات كه دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی 11/132 ی باریکە، سبەینێ سێشه‌ممه، 14/10/2025 بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ - دەربەندیخان، لە کاتژمێر (8)ـی بەیانی بۆ (12)ـی نیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن".
هه‌ر یه‌كه له بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت، کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە، هەردوو گوندی بێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور، گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن، له‌گه‌ڵ ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری".
له ماوه‌ى رابردوو به‌هۆى چاكسازى له تۆڕه‌كانى كاره‌با بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌باى رووناكى له هاوڵاتییان كوژێندراوه‌ته‌وه و موه‌لیده‌كانیش كاریان نه‌كردووه.
ع
بیروڕا



