کوردستانی
یه‌شار گوله‌ر: هه‌سه‌ده به‌بێ مه‌رج چه‌ك دابنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند، دواى دانانى چه‌ك له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، پێویسته هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان "هه‌سه‌ده" به‌بێ مه‌رج چه‌ك دابنێت.
یه‌شار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند "پەکەکە و سەرجەم گروپەکانی سەر بە ئەو بیركردنه‌وه‌یه، ده‌بێت بێ هیچ مەرجێک چالاکی چەکدارانەی خۆیان کۆتایی پێبهێنن و چەکەکانی خۆیان رادەست بکەن، مۆڵه‌تى چالاکی چەکداری لە ئەو بارەوە نادرێتە هیچ گروپێک".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پەکەکە و سەرجەم گروپەکانی هاوپەیوەند، لە چوارچێوەی بڕیاری هەڵوەشانەوە، ده‌بێت دەستبەجێ هەموو چالاکیە تیرپریستانەکانیان کۆتایی بهێنن و هەموو لقەکانیان چ ئەوانەی کە لە سوریا و ناوچه‌كانى ترن، بە هەر ناوێکەوە، خێرا و بە بێ هیچ مەرجێک چەکەکانیان رادەست بکەن".
پێشتریش، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه رایگه‌یاند "نابێت كوردى رۆژئاوا چه‌كه‌كانیان دابنێن، چونكه ئه‌حمه‌د شه‌رع كه‌سێكى متمانه‌پێكراو و جێگه‌ى بڕوا نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژى رابردوو ئه‌حمه‌د تورك، ئه‌ندامى شاندى ئیمراڵى رایگه‌یاند "له‌برى سوریا ده‌كرێت، رۆژئاواى كوردستان ببێته دۆست و دراوسێى توركیا، ئه‌مه شتێكى قورس نییه".
ع
بیروڕا



