ئابووری
دۆخى ئاو له عیراق له‌ژێر چاودێری ورددایه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵى به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئاو له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ربكرێت و گه‌شبینین.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق و توركیا هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دۆخى ئاو بكرێت له عیراق و له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان كۆبوونه‌وه كراوه و له هه‌فته‌ى رابردووش كۆبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق و توركیا كراوه".
وتیشى "ئه‌وه‌ى هه‌یه‌و باسى لێوه‌ده‌كرێت هه‌وڵه‌كان دڵخۆشكه‌رن بۆ ئه‌و پرسه، ئه‌وه بابه‌تێكى گرنگه و عیراق داواى چاره‌سه‌ر ده‌كات و توركیاش هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئومێدمان هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا عیراق له دۆخێك‌دا له رووى سامانى ئاو، هه‌موو لایه‌نه‌كان خه‌ریكى ئه‌و پرسه‌ن، له‌ژێر چاودێریی ورددایه".
ع
بیروڕا



