ئابووری
نه‌وتى ماڵان زیاتر گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى هاتنى سه‌رماو دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى سپى له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ر هاوڵاتییان، خواست له‌سه‌ر نه‌وتى بازاڕ زیادیكردووه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌شى گرانبووه.
به‌رهه‌م جاسم، نه‌وتفرۆش له هه‌ڵه‌بجه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نه‌وتى ماڵان دوو هه‌فته‌یه خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌و هاوڵاتییان وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ سه‌رماو وه‌رزى باران بارین ده‌ستیان به كڕینى نه‌وت كردووه".
وتیشى "یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان كه 200 لیتره، تا به‌رده‌م ماڵى كڕیار به 160 هه‌زار دیناره، خواستى له‌سه‌ره‌و هاوڵاتییان ده‌یكڕن، ئه‌وه‌ش هۆكارى گرانبوونى نرخه‌كه‌یه‌تى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌موو ساڵێك نه‌وت له‌م كاته‌دا گران ده‌بێت، خه‌ڵك چاوه‌ڕێ ناكات تا حكومه‌ت نه‌وت دابه‌شبكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پرۆسه‌كه زۆر به خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نرخى نه‌وتى حكومیش گرانه، خه‌ڵك هه‌یه وه‌ریناگرێت".
ع
بیروڕا



