ئابووری
سبه‌ینێ پاره ده‌خرێته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ده‌خاته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق و له كۆتایی هه‌فته، به‌غدا پاره‌ى مووچه ده‌نێرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تایبه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر گرفت دروست نه‌بێت، سبه‌ینێ سێشه‌ممه، 120 ملیار دینارى داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ده‌خرێته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".
وتیشى "له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق، بڕیار له نادرنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت و تا كۆتایی هه‌فته، پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا هیچ گرفتێك نییه و هیوادارین گرفتیش دروست نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ناردنى پاره‌ش، خشته‌ى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه و به سێ رۆژ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى هه‌شت وه‌رده‌گرن".
ع
بیروڕا



