ئابووری
مریشكى زیندوو گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌رزانبوونى بۆ دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك، جارێكى تر نرخى گۆشتى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان گرانبوو، هۆكاره‌كه‌شى رۆشتنى بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقه.
رێژین قادر، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گۆشتى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان، دواى هه‌رزانبوونى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته، جارێكى تر گرانبووه‌وه".
وتیشى "یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كان له دوو هه‌فته‌ى رابردوو به دوو هه‌زار دیناربوو، دوو رۆژه گرانبووه‌ته‌وه و كیلۆى بووه‌ته 2500 بۆ 2600 دینار".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكارى گرانبوونى مریشك ئه‌وه‌یه ئێستا به‌شێكى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى له كێڵگه‌كانه بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌ڕوات، له‌ناوخۆش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت".
ع
بیروڕا



