گێتی
تره‌مپ: هێرشه‌كه‌ى ئێران ئاگربه‌ستى غه‌ززه‌ى به‌دواداهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى هێرشمانكرده سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، له ئه‌نجامدا رێككه‌وتنى عه‌ززه‌ى به‌دواداهات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به فۆكس نیوزى راگه‌یاند "رێککەوتنی غەززە لە هێرش بۆ سەر ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە دەستی پێ‌کرد، كه هێرشمان كرده سه‌ریان، دواتر بڕیارى ئاگربه‌ستماندا".
هه‌روه‌ها وتى "ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبا، رێککەوتنی غەزە مسۆگەر نەدەبوو، ئه‌وه‌ى روویداوه له ئاگربه‌ستى غه‌ززه، ده‌توانین بڵێین سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ئاشتیی ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، له‌دواى سه‌ردانى بۆ ئیسرائیل، بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه، سه‌ردانى شه‌رم شێخى له وڵاتى میسر كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك، ئاگربه‌ستى غه‌ززه راگه‌یه‌ندرا.
ع
بیروڕا



