گێتی
ئێران چه‌كه ترسێنه‌ره‌كه‌ى دژى ئیسرائیل نمایشكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى میهرى نیمچه‌فه‌رمى ئێران درۆنێك بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌ى نمایش كه به درۆنه ترسێنه‌ره‌كه دژى ئیسرائیل ناوى ده‌بات و ده‌ڵێت، تێچویه‌كى كه‌مى هه‌یه و ئامانجه‌كان ده‌پێكێت.
به‌پێى ئاژانسه‌كه "ئێران لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستی 1 نزیکەی 170 درۆن، 30 مووشەکی کرووز و زیاتر لە 120 مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل و بەرزاییەکانی جولان هاویشت و لەم هێرشەدا ئێران زۆرتر درۆنی خۆكوژى بەکارهێنا و ئەگەرچی بەشێکی زۆری درۆنەکان لە لایەن سیستەمە بەرگرییەکانەوە پێوشوێن گیران، بەڵام نیشانیشی دا كه ئه‌و درۆنانه ئامانجه‌كان ده‌پێكن".
باس له‌وه‌شكراوه "ئێران لەو سێ ئۆپەارسیۆنەدا زیاتر لە درۆنی خۆجێیی و بەرهەمی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگریی و سوپا سودى وەرگرت کە پێكهاتبوون له شاهید 136، شاهید 131، ئەبابیلی-5 و موهاجێری -6".
ئێران ده‌ڵێت، له به‌ڵێنى راستى 3 له رێگه‌ى ئه‌و درۆنانه‌وه ته‌واوى ناوه‌نده ستراتیژییه‌كانى ئیسرائیمان كرده ئامانج و هێرشمانكرده سه‌ر ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه به‌بێ به‌رپه‌رچدانه‌وه.
ع
بیروڕا



