ئابووری
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه ته‌ماته گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى ته‌ماته به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، نرخى ته‌ماته له عه‌لوه‌كان گرانبووه و جوتیارێكیش ده‌ڵێت، ته‌ماته‌ى هه‌رێم تا كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م بڕ ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاتنى سه‌رما ته‌ماته‌ش نامێنێت.
خه‌سره‌و جاف، جوتیاری نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رهه‌مى ناوخۆ له مانگى حوزه‌یرانه‌وه پێده‌گات و رۆژانه به ده‌یان هه‌زار ته‌ماته ده‌برێته عه‌لوه‌كان و به ده‌یان تڕێله‌ش ره‌وانه‌ى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌كرێت".
وتیشى "ته‌ماته‌ى هه‌رێم تا كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م بڕ ده‌كات، كه سه‌رما هات، ته‌ماته‌ش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت و پێناگات و به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌ته‌واویی كه‌مده‌بێته‌وه و نامێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا به‌رهه‌مێكى كه‌م ماوه له ده‌شتى شاره‌زوور و پێنجوێن به‌تایبه‌تى، ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخى ته‌ماته له عه‌لوه گران بێت و كیلۆى به هه‌زار دیناره، له ده‌ریشه‌وه كیلۆى به 1500 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".
ع
بیروڕا



