تەندروستی
ئێران.. چاره‌سه‌ره‌ى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكمان به‌رهه‌مهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
کۆمپانیایەکی زانستى ئێرانی دەرمانێکی نوێ بە ناوی "تێدرۆکس" بۆ چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک و هەرسەک به‌رهه‌مده‌هێنێت.
عەلی ئاقاجانی، بەرپرسی کۆمپانیای نانۆداروو رایگه‌یاند "دەرمانی تێدرۆکس گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە بواری دەرمانی شێرپەنجە و بە شێوەی دەرمانی کنێژگە بەرهەمدێت".
وتیشی "لەو ته‌كنه‌لۆژیا ئاڵۆزەدا، تەنەکان وەک هەڵگرێک، دەرمانگەلی کوژێنەری شانە شێرپەنجەییەکان بە وردبینی دەگەیێننە ئامانج و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی دەرمانەکە بە نیسبەتی دەرمانە ئاساییەکان، بەڕادەیەکی زۆر، بەرزتر بێتەوە و پاشهاتی کەمتر لە خۆی بەجێبهێڵێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە بۆ شەش مانگ دوا دەخات، ئەم دەسکەوتە لە ئاستی جیهانیی، گۆڕانکارییەکی گەورە و گرنگە لە بواری دەرمانی شێرپەنجە".
ع
بیروڕا



