ئابووری
كۆمپانیاى قهیوان شهقامى 100 مهتری دهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایگهیاند، کۆتایی ئەم مانگە 85%ـی شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
دلێر کەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای قەیوان رایگهیاند "درێژیی شەقامەکە 34 کیلۆمەترە 26ـی قیرتاوکراوە، كۆتایی مانگى تشرینى یهكهم سهدا 85ى شهقامهكه بهڕووى شۆفێران دهكهینهوه".
وتیشى "قیرتاوکردنی 26 کیلۆمەتر تەواو بووە و هێڵکاری و ستوونەکانی کارەبا ماون، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ستوونی کارەبا و هێڵکاریش تەواو دەبن و بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە".
ئەو بەشەی پڕۆژەکە کە دەکرێتەوە، لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناوگردان لە سنووری قەزای قەرەداخ، كردنەوەی ئەو بەشە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ شۆفێران بە گشتیی و بارهەڵگرەکان بەتایبەت دەکات.
ع
بیروڕا



