عیراقی
میدیا عیراقییه‌كان: به‌شداریكردنى سودانى له لوتكه‌ى شه‌رم شێخ گرنگبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیا عیراقییه‌كان باس له گرنگى به‌شداریكردنى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى شه‌رم شێخ له میسر و دیدارى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
سۆمه‌ریه‌نیوز بڵاویكرده‌وه "عیراق به ئاماده‌بوونى له‌و لووتكه‌یه، بڕوانامه‌ى رزگاربوونى له برى بڕوانامه‌ى مه‌رگ به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و جه‌نگه‌ى كه ته‌واوى وڵاتانى به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى گرتووه‌ته‌وه، عیراق تێیدا تاكه وڵاته و دوایین وڵاته تێیدا رزگار ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "دیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق گرنگبوو له‌و كاته‌ى پرسى به‌ره‌ى مقاوه‌مه هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فریاده‌ڕه‌شى عیراق له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا".
له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى شه‌رم شێخ، هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دیدارێكیان ئه‌نجامدا.
پێشتر موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌باره‌ى به‌شداریكردنى سودانى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه هێرشى توندیی كردبووه‌سه‌رى.
ع
بیروڕا



