راپۆرت
هیوا و ئومێدى كۆنگره‌ى 12ه بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی به‌ره‌و پوكانه‌وه برد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ندین هه‌ڵبژاردنه كه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عیراق ده‌كرێن، ده‌نگه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی، په‌رشوبڵاوبوون و لایه‌نگرانى ئه‌و حزبه ئه‌گه‌رچى دوایه‌تیی له‌كه‌مى به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كانه‌وه، نازانن ده‌نگ به چ لایه‌نێك بده‌ن.
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان، دواى لادانى سدیق عه‌بدولعه‌زیز، براى مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز له كۆنگره‌ى 10ى حزبه‌كه له هه‌ولێر له ساڵى 2012، و هاتنى عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز، وه‌ك رابه‌رى حزبه‌كه، رووبه‌ڕووى كێشه‌ى ناوخۆیی بووه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه حزبه‌كه یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستانى هه‌بوو ئه‌ویش شوان قه‌ڵادزێیی بوو، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 له كه‌ركوك به رووداوى هاتوچۆ گیانیله‌ده‌ستدا.
له‌و كاته‌وه بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی هیچ كورسییه‌كى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌بردووه‌ته‌وه و به‌شداریی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیشى نه‌كردووه، ئه‌وكاته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامیی له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه، دوو په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه كه ئارى عه‌بدولله‌تیف و له‌یلا عه‌لى، وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى یه‌كگرتوو ده‌ستبه‌كاربوون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردن به یه‌ك لیست به‌شدارییان كرد، هه‌رچه‌نده باس له نایاسایی بوونى كرا.
ئه‌ندامێكى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كان و جیابوونه‌وه‌ى باڵى كامیلى حاجى عه‌لى، به‌تایه‌تیش ئه‌وه‌ى له كۆنگره‌ى رابردوو روویدا له‌نێوان عیرفان عه‌لى عه‌بدوله‌عه‌زیز و كامیلى حاجى عه‌لى، رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره‌بووه‌ته‌وه و ئه‌ندامه‌كانى دانیشتوون، حزبه‌كه له رووى سیاسه‌ت و ئیداره و كارگێڕی و كارى حزبى به‌ته‌واوى به‌ره‌و بچووكبوونه‌وه رۆشتووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چیتر بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی هێز و تواناى ئه‌وه‌ى نه‌ماوه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه هه‌ر كورسییه‌ك پێویستى به سه‌رو 30 هه‌زار ده‌نگ هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ش ئه‌وه هێز و جه‌ماوه‌ره‌ى نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌توانێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقیش، بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش به هه‌ر جۆرێك به سه‌ربه‌خۆ یان له‌گه‌ڵ لایه‌نى تر به‌شداریی بكات، هێزى ئه‌وه‌ى نییه كورسیی بباته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌ندام و لایه‌نگرانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی به‌ته‌واوى كه‌مبوونه‌ته‌وه و زیاتر ئه‌وانه‌ن كه ئێستا له مه‌ڵبه‌نده و ئۆرگانه‌كان، زۆربه‌یان دانیشتوون، ئه‌وانه‌شى كه ماونه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حزبه‌كه‌یان به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ناكات، نازانن ده‌نگ بده‌نه چ حزب و لایه‌نێك له هه‌ڵبژاردن".
به‌ڕاى شاره‌زایانى سیاسیی "بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی له كۆنگره‌ى 12 كه ساڵى 2022 به‌ڕێوه‌چوو، به‌نیازى گۆڕانكاریی بوو له پۆستى رابه‌رى حزبه‌كه و دانانى كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماڵى مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لى، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌و كۆنگره‌یه له‌برى گۆڕانكاریی، حزبه‌كه‌ى پوكانه‌وه و به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌ى برد".
كێشه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی له كۆنگره‌ى 12 به‌ته‌واوى ته‌قینه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كامیلى حاجى عه‌لى كه به‌ربژێری سه‌ره‌كى بوو بۆ پۆستى رابه‌رى حزبه‌كه، به‌ڵام دواتر رایگه‌یاند فێڵى لێكراوه چونكه نیوه زیاترى ئه‌ندامانى ده‌نگى كۆنگره‌ى نه‌هێناوه و عیرفان عه‌لى عه‌بدوله‌عه‌زیز وه‌ك رابه‌ر ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌و كات حزبه‌كه بووه دوو به‌شه‌وه باڵى كامیلى حاجى عه‌لى، به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی و باڵى عیرفان عه‌لى عه‌بدوله‌عه‌زیز، به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان.
ع
بیروڕا



