کوردستانی
ته‌واوى خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى ئه‌نجامى زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنى خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان، وه‌زیرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ته‌واوى خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن.
د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند " بەشێوەیەكی گشتی نمرەكان دابەزیون به‌راورد به ساڵى رابردوو".
وتیشى "هەوڵمانداوە دەرفەتی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ سەرجەم دەرچووان بڕەخسێنین، كارمان لەسەر ئەوە كردووە كە 100٪ـی توانای زانكۆكان زیاد بكەن، بۆ ئەوەی جێگەی سەرجەم خوێندكاران بكه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "100٪ دەرچووانی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیراون و بەشێوەیەكی گشتیی نمرەی كۆلێژەكان دابەزیوە، هەروەها هەر ئەمساڵ نزیكەی 15 هەزار كورسیی خوێندن زیاترە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیی".
ع
بیروڕا



