ئابووری
به‌نزینه‌كه‌ى حكومه‌تیش گرانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌و به‌نزینه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یداته هه‌ندێك له به‌نزینخانه‌كان به نرخى پاڵپشتیكراو، ئه‌ویش گرانكراوه و به هه‌مان شێوه‌ى به‌نزینى بازرگانیی 50 دینار بۆ هه‌ر لیترێك گرانبووه.
كۆساڵان ره‌حمان، له یه‌كێك له‌به‌نزینخانه‌كان كارده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و به‌نزینه‌ى كه بۆ یه‌ك لیتر به 750 دینار ده‌فرۆشرا، له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ك پاڵپشتى ده‌درایه به‌نزینخانه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌دوو رۆژى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى نرخى به‌نزینى بازرگانیی بۆ هه‌ر لیترێك 50 دینارى چووه سه‌ر، به‌نزینه‌كه‌ى حكومه‌تیش له 750 دیناره‌وه بۆ 800 دینار گرانبووه".
وتیشى "ئه‌و به‌نزینه وه‌ك هاوكارییه‌ك ده‌درایه هه‌ندێك به‌نزینخانه، نه‌ده‌بوو نرخه‌كه‌ى گرانبكرێت، به‌ڵام ئه‌ویش گرانكرا، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شۆفێران هه‌یه، چۆن ده‌كرێت به‌نزینێك كه حكومه‌ت پاڵپشتى ده‌كرد گرانبكرێت".
ع
بیروڕا



