کوردستانی

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد یەکەم حاڵەتی بەرفراوانی باران و هەورە بروسکە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە روودەکاتە هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاستە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەر ئەوەی شەپۆلەکە ناجێگیرە تاوەکو هاتنی و تەنانەت هەندێک جار گۆڕانکاریی لە بڕ و هێزەکەیدا روودەدات و لەئێستاوە ناتوانرێت بڕی بارانبارین دیاری بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەکرێت یەک بۆ دوو کاتژمێر پێش هاتنی تاوەکان بتوانرێت بڕی بارانبارین دیاریبکرێت، بەپێچەوانەوە هەر پێشبینییەک بۆ بڕ و هێزی شەپۆلەکە بێسوودە و راست نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan