کوردستانی
مه‌ودا میدیا هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردن و له‌ناوبردنى سابونى دوبه‌ى ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانیی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سابونى دوبه‌ى بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵكردن بووه له خه‌ڵك و له‌سه‌ر داواى پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌و كاره‌مان كردووه.
هۆگر عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ماوه‌ى رابردوو بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابین له‌وه‌ى سابونى دوبه‌ى كه خه‌ڵكێكى زۆر پرسیاری كردبوو بۆ هێنانه‌وه و راگرتنى قژ به‌كارده‌هێنرێت، ره‌وانه‌ى پشكنینمان كرد و دواتر وه‌ڵامدراینه‌وه و ده‌ركه‌وت له پشكنین سابونه‌كه به‌و جۆره نییه كه له ریكلامه‌كان و فرۆشیاره‌كان باسى ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێى ئه‌نجامى پشكنین كه بۆمان نێردراوه‌ته‌وه، سابونى دوبه‌ى ته‌نها بۆ پاككردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت نه‌ك هێنانه‌وه‌ى قژ و چاره‌سه‌رى رووتانه‌وه‌ى قژ، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ى كراوه فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵك بووه و نامانه‌وێت خه‌ڵك فێڵى لێ بكرێت".
وتیشى "له‌سه‌ر داواى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر 23 هه‌زار و 180 سابونى دوبه‌ى و چیتر فرۆشتنى به‌ناوى هێنانه‌وه‌ى قژ و راگرتنى قژ هه‌ڵوه‌رین نابێت بفرۆشرێت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر بفرۆشرێت".
له‌ماوه‌ى رابردوو سابونى دوبه‌ى گه‌وره‌ترین ریكلامى بۆ كرا له رێگه‌ى سۆشیال میدیا كه نرخه‌كه‌ى 35 هه‌زار دیناره و له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا چاره‌سه‌رى قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌كات و قژ پڕده‌كاته‌وه و كڕیارێكى زۆرى هه‌بوو له هه‌موو كوردستان.
ع
بیروڕا



