ئابووری
ئاستى ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان دابه‌زیووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئاستى ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه و ئاوى كه‌میان تێدایه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا ئاوى به‌نداوى دوكان له چركه‌یه‌كدا 55 مه‌تر سێجا ئاوى لێ كه‌مده‌بێته‌وه، واته به‌رده‌درێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا له چركه‌یه‌دا 5 مه‌تر سێجا ئاو ده‌چێته ناو به‌نداوه‌كه".
وتیشى "كۆى گشتیی ئاوى به‌نداوه‌كه تا دوێنێ سێشه‌ممه 14ى مانگ، 1 ملیار و 115 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوه، له كۆى نزیكه‌ى 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاو، واته سه‌دا 16 ئاوى تێدایه".
له باره‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شى باس كرد "به‌نداوه‌كه له چركه‌یه‌دا 40 مه‌تر سێجا ئاوى لێ كه‌مده‌بێته‌وه، واته به‌رده‌درێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا له‌چركه‌یه‌كدا 2 مه‌تر سێجا ئاو ده‌چێته سه‌ر به‌نداوه‌كه، كۆى گشتیی ئاو له به‌نداوه‌كه یه‌ك ملیار و 238 ملیۆن مه‌تر سێجایه، ده‌ربه‌ندیخانیش سه‌دا 40ى ئاوى تێدایه له كۆى سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو".
ع
بیروڕا



