کوردستانی
دوران كاڵكان: به‌بێ ئازادى ئۆجه‌لان له چیا نایه‌ینه خواره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مةودا ميديا-
سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى په‌كه‌كه رایگه‌یاند، جگه له ئازادكردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، هیچ شتێكى تر ناتوانێن گه‌ریلا له چیا بهێنێته خواره‌وه.
دوران كاڵكان، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌كه‌كه به میدیاكانى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه "ساڵانێك دنیا یەكی گرت و لە ئاست پەكەكە شەڕی كرد، ناتۆ لە ساڵی ١٩٨٥ەوە لە دژی گەریلاكانی پەكەكە شەڕ دەكات، بۆ مەگەر توانیان كۆتایی بە گەریلا بهێنن؟ مەگەر توانیان پەكەكە تەسفییە بكەن؟ بە دڵنیاییەوە نەیانتوانی و واقیع دیارە".
وتیشى "سه‌رۆك ئاپۆ كۆتایی بە تێكۆشانی چەكداری و هەبوونی رێكخستن هێنا، پەكەكەی گەیاندە ئەم خاڵە لە تێكۆشان، هەندێك لایەن لە بری ئەوەی رێزی ئەمە بگرن، كەچی لە هێرشكردندان، بە جوانی ئەم دۆخە لێكنادەنەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چه‌ندین شت كه كەس ناتوانێت بیكات و خەیاڵی بۆ نەكات، لە چەند مانگی رابردوودا بەدەست هاتوون، بەڵام هیچ شتێكی نوێ نییە، لەلایەن حكومەت و بەرەی دەسەڵاتەوە".
یاسى له‌وه‌شكرد "پێشتر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى حزبى مه‌هه‌په پێشتر دەیوت عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمان وتار بدات، ئێستە دەیەوێت لە ئیمراڵییەوە پرۆسەكە بەڕێوە ببات، ئەمەش هەوڵی فریودانە".
ع
بیروڕا



