ئابووری

بانكى ناوه‌ندیی گۆڕانكاریی له‌ دراوى عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندیی گۆڕانكاریی له‌ دراوى عیراق ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند، له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌داین گۆڕانكاریی له‌ دراوى عیراق بكه‌ین له‌ پێناو كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تی.

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگه‌یاند "بانکی ناوەندی عیراق یەدەگی زێڕی لە 90 تۆنەوە بۆ 170 تۆن زیادیكردووه‌، ئه‌و بڕه‌ش له‌ سه‌دا 20ى كۆى یه‌ده‌گى سامانى عیراق پێكده‌هێنێت".

باسى له‌وه‌شكرد "هیچ نیازێکمان نییە بەهای دیناری عیراقی لە بازاڕدا دیاریبكرێت، بۆ ئەوەى کاریگەری لەسەر سەقامگیری ئابووری نەبێت و دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه‌ ناسه‌قامگیر نه‌بێت".

وتیشى "بانكى ناوه‌ندیی نیازی لابردنی سفرەکانی دیناری عیراقی هەیە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی کەڵكەبونی دراوى نەختینە لەسەر کەرتی دارایی".

لاى خۆیه‌وه‌ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاریی ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانكى ناوه‌ندیی و حكومه‌تى عیراق هه‌وڵده‌ده‌ن ئابوورى عیراق به‌هێز بكه‌ن، رێوشوێن و رێكار ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام له‌م كاته‌دا و به‌خێرایی كاره‌كان ناكرێن، ته‌نها ده‌مانه‌وێت دیراسه‌ى وردی بابه‌ته‌كه‌ بكه‌ین".

وتیشى "یه‌ده‌گى دراوى بیانى عیراق زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئابوورى عیراق به‌هێزه‌ و له‌ ئاڵتوونیش خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى زۆرین به‌راورد به‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى".

ع
Qaiwan
Qaiwan